یارمەتی بۆ ئەکاونتە هاککراوەکەم

ئەگەر پێت وایە هاک کراویت و ناتوانیت بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆت بچیتە ژوورەوە، تکایە ئەم دوو هەنگاوەی خوارەوە ئەنجام بدە:

1. داوای ڕێستکردنی وشەی نهێنی بکە
.


ڕێستکردنی وشەی نهێنی خۆت بە داوای ئیمەیڵێک لە فۆڕمی ڕێستکردنی وشەی نهێنی. هەوڵبدە هەردوو ناوی بەکارهێنەر و ناونیشانی ئیمەیڵەکەت دابنێیت، و دڵنیابە لە پشکنینی ئیمەیڵی ڕێستکردنەکە لەو ناونیشانەی کە پەیوەندی بە ئەکاونتی تویتەرەکەتەوە هەیە.

ئەگەر توانیت دوای ڕێستکردنی وشەی نهێنی بچیتە ژوورەوە، تکایە بزانە کە ئایا ئەکاونتەکەت تێکچووە یان نا و ئەکاونتەکەت دووبارە پارێزراو بکەرەوە.

 

2. پەیوەندی بە یارمەتی بکە ئەگەر هێشتا پێویستت بە یارمەتی هەیە


ئەگەر هێشتا ناتوانیت بچیتە ژوورەوە، پەیوەندیمان پێوە بکە بە ناردنی داواکاری پشتگیری. دڵنیابە ئەو ئیمەیڵە بەکاربهێنە کە پەیوەندیت بەو ئەکاونتە تویتەرە هاککراوەوە کردووە؛ پاشان زانیاری و ڕێنمایی زیاتر دەنێرین بۆ ئەو ئیمەیڵە. لە کاتی ناردنی داواکاری پشتگیریت تکایە هەردوو ناوی بەکارهێنەر و ئەو بەروارەی کە دوایین جار دەستت بە ئەکاونتەکەت گەیشتوە، بنووسە.

زیاتر بزانە کە دەتوانیت چی بکەیت ئەگەر دەستگەیشتنت بە ئەکاونتی ئیمەیڵەکەت لەدەستدا کە پەیوەندی بە ئەکاونتی تویتەرەکەتەوە هەیە.

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە/هاوبەشی {شەیر}بکەن