ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییەکان

ئەم بابەتە تێڕوانینێکی گشتی دەخاتە ڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییە ئەگەرییەکانی یاسا و مەرجەکانی خزمەتگوزاریی تویتەر.

 
چۆنێتی ڕاپۆرتکردن ڕاستەوخۆ لە تویت، لیست، یان پڕۆفایل

دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە تویتێك، لیستێك، یان پڕۆفایلی تاکەکەسیەوە ڕاپۆرت بکەیت بۆ هەندێك پێشێلکاری، لەوانە: سپام، ناوەڕۆکی سووکایەتیپێکردن یان زیانبەخش، ڕێکلامی نەشیاو، زیانگەیاندن بە خۆت و خۆدزینەوە. بۆ زانیاری دەربارەی ڕاپۆرتکردنی جۆرەکانی تری پێشێلکاری،  سەیری بەشی چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی جۆرە تایبەتەکانی پێشێلکاری بکە لە خوارەوە.


چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی تاکەکەسی تویتەکان بۆ پێشێلکارییەکان:

فێربە چۆن تویتەکان، لیستەکان، یان نامەی ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بکەیت بۆ پێشێلکارییەکان.


چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی میدیاکان بۆ پێشێلکارییەکان:

فێربە چۆن تویتەکان بۆ میدیا ڕاپۆرت بکەیت، هەروەها سیاسەتی میدیای تویتەر بخوێنەرەوە

 

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی میدیاکان بۆ پێشێلکارییەکان:

  1. ئەو پڕۆفایلییە بکەرەوە کە دەتەوێت ڕاپۆرتی بکەیت.
  2. ئایکۆنی overflow هەڵبژێرە 
  3. ڕاپۆرت هەڵبژێرە و پاشان جۆری ئەو کێشەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕاپۆرت بکەیت.
  4. ئەگەر تۆ ئەوان سووکایەتی دەکەن یان زیانبەخشن هەڵبژێریت، ئێمە داوات لێدەکەین زانیاری زیاتر بدەیت دەربارەی ئەو کێشەیەی کە تۆ ڕاپۆرتی دەکەیت. هەروەها لەوانەیە داوات لێ بکەین کە تویتەکانی زیادە هەڵبژێریت لەو ئەکاونتەی کە تۆ ڕاپۆرت دەکەیت بۆ ئەوەی ئێمە دۆخێکی باشترمان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکەت.
  5. ئێمە دەقی ئەو تویتانەی کە تۆ ڕاپۆرتت کردووە لە ئیمەیڵە بەدواداچوونەکانمان و ئاگادارکردنەوەکانماندا بۆ تۆ دەخەینە ناوەوە. بۆ وازهێنان لە وەرگرتنی ئەم زانیاریانە، تکایە بۆکسەکەی تەنیشت نوێکردنەوەکان دەربارەی ئەم ڕاپۆرتە دەتوانن ئەم تویتانە پیشان بدەن، هەڵبژێرە.
  6. کاتێك ڕاپۆرتەکەت پێشکەش کرد، ئێمە پێشنیارەکانتان بۆ دەکەین بۆ ئەو کارەی زیاتر کە دەتوانیت بیکەیت بۆ باشترکردنی ئەزموونی تویتەرەکەت.
 


چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی ناوەڕۆکێکی تایبەت لە ساتێکدا
 

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی تویتێك لە ساتێکدا بۆ پێشێلکارییەکان:

  1. لەناو ئەو ساتەدا بچۆ بۆ ئەو تویتەی کە دەتەوێت ڕاپۆرتی لەسەر بکەیت. 
  2. کلیك لە  ئایکۆنەکە بکە یان پەنجە بنێ.
  3. کرتە یاخود تاپ بکە لە ڕاپۆرتکردنی تویت.
  4. جۆری ئەو پرسە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕاپۆرتمان بۆ بکەیت.
  5. کاتێك ڕاپۆرتەکەت پێشکەش کرد، ئێمە پێشنیارەکانتان بۆ دەکەین بۆ ئەو کارەی کە دەتوانیت بیکەیت بۆ باشترکردنی ئەزموونی تویتەرەکەت.
     

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی ساتێك بۆ پێشێلکارییەکان:

بەپێی ئەوەی کە تۆ ڕاپۆرتی چ جۆرە پێشێلکارییەک دەکەیت، چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ڕاپۆرتکردنی ساتێك. لە خوارەوە لیستێك لە جۆرەکانی پێشێلکارییەکان دەخەینەڕوو کە لەوانەیە بیبینیت:

کاتێک جۆری پێشێلکارییەکت دەستنیشان کرد کە پێویستە ڕاپۆرت بکەیت، ڕێنماییەکانی خوارەوە جێبەجێ بکە.

  1. یەکێك لەو فۆڕمانە هەڵبژێرە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە.
  2. ئەو URL ی ساتەوەختە دابنێ کە دەتەوێت ڕاپۆرت بکەیت.
  3. لە ماوەی ساتەکەدا تا 5 تویتمان بۆ دابین بکە کە لەوانەیە سەرپێچی بێت.
  4. کاتێك ڕاپۆرتەکەت پێشکەش کرد، ئێمە پێشنیارەکانتان بۆ دەکەین بۆ ئەو کارەی کە دەتوانیت بیکەیت بۆ باشترکردنی ئەزموونی تویتەرەکەت.
 


چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی فەزای تویتەر یان کەسێك لە فەزایەکدا

ئەگەر پێت وایە سپەیس یان کەسێك لە سپەیسدا یاسا و سیاسەتەکانی تویتەر پێشێل دەکات، دەتوانیت ڕاپۆرتیان بکەیت. وتاردەران و گوێگران دەتوانن سپەیس و هەر ئەکاونتێك لە سپەیسێکدا ڕاپۆرت بکەن. 

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی سپەیس بۆ پێشێلکارییەکان:

  1. لەکاتێکدا لە سپەیسدایت، پەنجە بنێ بە ئایکۆنی overflow .
  2. دەست بنێ بە ڕاپۆرتی ئەم سپەیسەدا.
  3. جۆری ئەو پرسە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕاپۆرتمان بۆ بکەیت.
  4. کاتێك کە بۆشاییەکە ڕاپۆرتت کرد، بژاردەی ڕۆشتن یان مانەوەت دەبێت.
     

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی ئەکاونتێک بۆ پێشێلکارییەکان:

  1. لەکاتێکدا لە بۆشاییدایت، پەنجە بنێ بە وێنەی پڕۆفایلی ئەکاونتەکە.
  2. کرتە بکە لە ڕیپۆرت کردن.
  3. جۆری ئەو پرسە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕاپۆرتمان بۆ بکەیت.
  4. کاتێك کە ئەکاونتەکەت ڕاپۆرت کرد، بژاردەی ڕۆشتن یان مانەوەت دەبێت.
 


چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی بەرهەمێك

ئەگەر پێت وایە بەرهەمێك لە بازرگانێکەوە لە تویتەر پێشێلی سیاسەتەکانی کڕینمان دەکات، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە تویتەرەکەتەوە ڕاپۆرتیان بکەیت بۆ ئای ئۆ ئێس یان ئەپی ئەندرۆید.

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی بەرهەمێك لە سپۆتلایتێکی دوکانەوە :

  1. لەکاتێکدا لە پڕۆفایلی بازرگانێکدایت، Shop Spotlight بدۆزەرەوە.
  2. ئایکۆنی زیاتر  لەسەر ئەو بەرهەمە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڕاپۆرت بکەیت.
  3. دیاریکردنی  ڕاپۆرتی بەرهەم. 
  4. پێشێلکاری خاوەندارێتی زیرەکی هەڵبژێرە ئەگەر تۆ بەرهەمێک ڕاپۆرت دەکەیت بۆ کێشەکانی مافی خاوەندارێتی زیرەك. پێویستە ناسنامەی بەرهەمەکە بخەیتە ناوەوە. هەروەها دەتوانن ڕاستەوخۆ لێرە پێشێلکاری خاوەندارێتی فیکری پێشکەش بکەن.

    ئەگەر تۆ بەرهەمێك بە هۆکارێکی جیاواز ڕاپۆرت دەکەیت، پێشێلکاری تر هەڵبژێرە. 

 

چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی  بەرهەمێك لە دوکانێکی تویتەرەوە:

  1. لە دوکانی تویتەرەوە، بچۆ بۆ ئەو بەرهەمەی کە دەتەوێت ڕاپۆرتی لەسەر بکەیت. 
  2. بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کاشی بەرهەمەکە داگرە تاوەکو دوگمەی بەرهەمی ڕاپۆرت دەردەکەوێت.
  3. دیاریکردنیڕاپۆرتی بەرهەم. 
  4. پێشێلکاری خاوەندارێتی زیرەکی هەڵبژێرە ئەگەر تۆ بەرهەمێک ڕاپۆرت دەکەیت بۆ کێشەکانی مافی خاوەندارێتی زیرەك. پێویستە ناسنامەی بەرهەمەکە بخەیتە ناوەوە. هەروەها دەتوانن ڕاستەوخۆ لێرە پێشێلکاری خاوەندارێتی فیکری پێشکەش بکەن.

    ئەگەر تۆ بەرهەمێك بە هۆکارێکی جیاواز ڕاپۆرت دەکەیت، پێشێلکاری تر هەڵبژێرە. 
 


چۆنێتی ڕاپۆرتکردنی جۆرە تایبەتەکانی پێشێلکاری
 

زانیارییەکانی خوارەوە جۆرەکانی پێشێلکارییەکان دەخەنە ڕوو کە دەتوانیت لە ڕێگەی ناوەندی یارمەتیمانەوە ڕاپۆرتمان پێبدەیت.

تێبینی: لە کاتی ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییە ئەگەرییەکانی یاسا و مەرجەکانی خزمەتگوزاریی تویتەر لە ڕێگەی ناوەندی یارمەتییەوە، لەوانەیە داوات لێ بکرێت ڕێگەمان پێبدەیت بەشێک لە ڕاپۆرتەکەت لەگەڵ لایەنی سێیەمدا هاوبەش بکەین، وەک ئەکاونتی زیانلێکەوتوو.

 


چۆنێتی ڕاپۆرتکردن بەناوی کەسێکی ترەوە
 

دەتوانیت بەناوی کەسێکی ترەوە پێشێلکارییەکان ڕابگەیەنیت. ئاماژە بەو پۆل و ڕێنماییانەی سەرەوە بکە یان پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکەت. هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخۆ لە تویتێک یان پڕۆفایلییەکەوە ڕاپۆرت بکەیت (بڕوانە بەشی سەرەوەی چۆنێتی ڕاپۆرتکردن ڕاستەوخۆ لە تویتێک، لیستێک، یان پڕۆفایلییەکەوە).

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە/هاوبەشی {شەیر}بکەن