چۆنێتی بەکارهێنانی شوێنی ورد لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان

چالاککردنی شوێنی ورد لە ڕێگەی ئەپەکانی فەرمی تویتەرەوە ڕێگە بە تویتەر دەدات شوێنی وردت کۆبکاتەوە و هەڵیبگرێت و بەکاری بهێنێت، وەك زانیارییەکانی GPS. ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانمان پێشکەش بکەین، پەرەی پێبدەین و باشتر بکەین، لەوانە بەڵام سنووردار نەکراوە بە:

  • گەیاندنی ناوەڕۆك، لەوانەش تویت و ریکلام، کە باشتر بەپێی شوێنی خۆت بێت.
  • گەیاندنی ڕەوتی تایبەت بە شوێن.
  • پیشاندانی فۆڵۆوەرەکانت ئەو شوێنەی کە لێیەوە تویت دەکەیت وەك بەشێك لە تویتەکەت، ئەگەر بڕیارتدا تویتەکەت جیۆتاگ بکەیت. 
 
چۆنێتی چالاککردن و لەکارخستنی خزمەتگوزارییەکانی شوێن لە ئاستی ئامێرەکەدا
Step 1

بڕۆ بۆ تایبەتمەندی ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت و پەنجە بنێ بە Privacy

Step 2

کرتە بکە لە خزمەتگوزارییەکانی شوێن.

Step 3

لە تەنیشت خزمەتگوزارییەکانی شوێن، خلیسکەرەکە بکێشە بۆ داگیرساندنی تایبەتمەندییەکە.

Step 4

پاشان، شوێنی ئەپی تویتەر لە لیستەکەدا بدۆزەرەوە و پەنجە بنێ بە Never یان While. using the app

Step 1

بڕۆ بۆ تایبەتمەندی ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت و پەنجە بنێ بە Apps

Step 2

لە لیستی ئەپەکانتدا شوێنی تویتەر بدۆزەرەوە و پەنجە بنێ بە Permissions، پاشان سویچەکەی تەنیشت شوێن بگۆڕە بۆ داگیرساندن یان کوژاندنەوەی.

چۆنێتی چالاککردن و ناچالاککردنی شوێنی ورد لە ئاستی ئەکاونت لەناو ئەپی تویتەر
Step 1

لە مینیوی سەرەوەدا پەنجە بنێ بە ئایکۆنی پڕۆفایلی خۆت، پاشان پەنجە بنێ بە ڕێکخستنەکان و نهێنی.

Step 2

پەنجە بنێ بە نهێنی و سەلامەتی.

Step 3

لە ژێر سەلامەتیدا، لە بەشی شوێنەکەدا پەنجە بنێ بە شوێنی ورد.

Step 4

لەناو پەڕەی شوێنی ورددا، خلیسکەرەکە بکێشە بۆ داگیرساندنی یان کوژاندنەوەی تایبەتمەندییەکە.

Step 1

لە مینیوی سەرەوەدا، یان ئایکۆنی مینیوی گەڕان دەبینیت  یاخود ئایکۆنی پڕۆفایلەکەت. هەر ئایکۆنێکت هەیە پەنجە بنێ، پاشان پەنجە بنێ بە ڕێکخستنەکان و نهێنی.

Step 2

پەنجە بنێ بە نهێنی و سەلامەتی.

Step 3

لە ژێر سەلامەتیدا، لە بەشی شوێنەکەدا پەنجە بنێ بە شوێنی ورد.

Step 4

لەناو لاپەڕەی شوێنی ورددا، پەنجە بنێ بە بۆکسی هەڵبژاردن بۆ داگیرساندنی یان کوژاندنەوەی تایبەتمەندییەکە.

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە