یارمەتیم بدە لە هەژماری بەکاربراوم

ئەگەر هەژمارەکەت بەکاربراوە بەڵام هێشتاش دەتوانی بچیتەژوورەوە، ئەم پەڕەیە یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی هەژمارەکەت و ڕێگریکردن لە کردەی نەخوازراو. 

 

ئایا هەژمارەکەم بەکاربراوە؟


ئایا تۆ پێت وایە:

  • تێبینی تویتی چاوەڕواننەکراوت کردووە لە هەژمارەکەتدا
  • پەیامی ڕاستەوخۆی نەخوازراوت بینیوە لە هەژمارەکەی تۆوە نێردرابێت
  • کردەی ترت تێبینی کردووە کە تۆ نەتکردووە یاخود پەسەندت نەکردووە (بۆ نمونە، شوێنکەووتن، شوێننەکەوتن، یان بەربەست)
  • ئاگادارکردنەوەیەکت لەلایەن ئێمەوە پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە کە ڕەنگە هەژمارەکەت بەکاربرابێت
  • ئاگادارکردنەوەیەکت لەلایەن ئێمەوە پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە کە ڕەنگە زانیاری هەژمارەکەت گۆڕدرابێت، بەڵام تۆ نەتگۆڕیوە
  • تێبینیت کردووە وشەی نهێنییەکەت کارناکات و داوات لێدەکرێت ڕیکی بخەیتەوە

 

ئەگەر وەڵامت بەڵێ بووە بۆ هەریەکێک لەوانەی سەرەوە، تکایە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێ:


1. وشە نهێنییەکەت بگۆڕە

تکایە دەستبەجی وشە نهێنییەکەت لە کلیلی ڕێکخستەی وشەی نهێنی بگۆڕە. ئەگەر دەرچوویت، بچۆ بۆ چوونەژوورەوە و کرتە لەسەر لەبیرچوونەوەی وشەی نهێنی بکە بۆ ڕێکخستنەوەی وشەی نهێنییەکەت. تکایە وشەیەکی نهێنی بەهێز هەڵبژێرە کە پێشتر بەکارت نەهێناوە 

2. دڵنیابە کە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت پارێزراوە

دڵنیابە کە ئەو ناونیشانی ئیمەیڵەی هاوپێچتکردووە پارێزراوە و تەنیا تۆ دەتوانی بەکاری ببەیت. دەتوانی لە بەرنامەی X ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بگۆڕی (ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید) یان لەڕێگەی X بچیتەژوورەوە. و سەردانی کلیلی ڕێکخستەی هەژمار بکەیت. سەردانی ئەم بابەتە بکە بۆ زانینی ڕێنماییەکان بۆ نوێکردنەوەی ناونیشانی ئیمەیڵەکەت، و سەیری ئەم بابەتە بکە بۆ ئامۆژگاری زیاتری ئاسایشی ئەژمێری ئیمەیڵ.

3. هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکان بۆ بەرنامەکانی لایەنی سێیەم

لەکاتی چوونە ژوورەوەدا، سەردانی بەرنامەکان بکە لە ڕێکخستنەکانتدا. دەستڕاگەیشتن بۆ هەر بەرنامەیەکی لایەنی سێیەم کە تۆ نایناسیتەوە هەڵبوەشێنەرەوە.

4. وشەی نهێنی خۆت لە بەرنامە متمانەپێکراوەکانی لایەنی سێیەمدا نوێ بکەرەوە

ئەگەر بەرنامەیەکی دەرەکی متمانەپێکراو وشەی نهێنی X ەکەت بەکاردەهێنێت، دڵنیابە لە نوێکردنەوەی وشەی نهێنی خۆت لەو بەرنامەیەدا. بەپێچەوانەوە، ڕەنگە بەهۆی هەوڵە شکستخواردووەکانی چوونەژوورەوە بۆ ماوەیەکی کاتی هەژمارەکەت دابخرێت.

ئێستا، پێویستە هەژمارەکەت پارێزراوبێت، و پێویست ناکات بەرەوپێشچوونی کردەی چاوەڕواننەکراوی هەژمارەکەت ببینیت. ئەگەر هێشتاش کێشەی تر دەبینیت، تکایە پەڕاوێکی یارمەتی بۆ یارمەتی پێشکەش بکە.
 

5. پەیوەندی بە یارمەتیدان بکە ئەگەر هێشتا یارمەتیدان دەخوازری

ئەگەر دوای هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەی وشەی نهێنی هێشتا ناتوانیت بچیتەژوورەوە ، بە پێشکەشکردنی داواکاری پشتگیری پەیوەندیمان پێوە بکە. دڵنیابە ئەو ئیمەیڵە بەکاربهێنە کە پەیوەستتکردووە بە   هەژمارە X رە بەکاربراوەکەت؛ پاشان زانیاری و ڕێنمایی زیاتر دەنێرین بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیڵە. لە کاتی ناردنی داواکاری پشتگیریت تکایە هەردوو ناوی بەکارهێنەر و ئەو بەروارەی کە دوایین جار دەستت بە ئەکاونتەکەت گەیشتوە، بنووسە.


زیاتر بزانە دەربارەی ئەوەی کە دەتوانیت چی بکەیت ئەگەر دەستت گەیشتنت بەو ناونیشانی ئیمەیڵەی کە پەیوەستت کردووە بە هەژماری X کەتەوە لەدەست داوە.

 

بە ڕێکاری سادەی خۆپارێزی هەژمارەکەت بپارێزە


ئەگەر هەژمارەکەت کەوتوەتەوە ژێر مەترسی بەکاربردن، ئەم ڕێوشوێنە خۆپارێزییە زیادانە بگرەبەر:

  • هەر تویتێکی نەخوازراوی بڵاوکراوە لەسەر هەژمارە بەکاربراوەکەت، بسڕەوە.
  • لە کۆمپیوتەرەکانتدا بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆس و بەرنامە زیانبەخشەکان بگەڕێ، بە تایبەت ئەگەر کردەیەکی بڵاوکراوەی بێ مۆڵەت لە هەژمارەکەتدا بەردەوام بن دوای ئەوەی وشەی نهێنیت گۆڕی.
  • دانانی پینەی ئاسایش بۆ سیستەمی کارپێکردن و بەرنامەکانت.
  • هەمیشە وشەی نهێنی بەهێز و نوێ بەکاربهێنە کە لە شوێنێکی تر بەکاری ناهێنیت و پێشبینیکردنی سەخت دەبێت.
  • بیر لە بەکارهێنانی ڕەسەنێتی دوو-ئەندازەیی بکەرەوە. لەبری ئەوەی تەنیا پشت بە وشەی نهێنی ببەستیت، پشتڕاستکردنەوەی چوونەژوورەوە پشکنینی دووەم پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە تۆ و تەنیا تۆ دەتوانیت دەستگەیشتن بۆ ناو هەژماری تویتەرەکەت هەبێت.  تایبەتمەندییەکی ئاسایشی گرنگە کە چینێکی پاراستنی زیادە بۆ هەژمارەکەت زیاد دەکات و مەترسی دەستگەیشتن بە بێ مۆڵەت بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
  • وەک باشترین کارپێکردە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بەکاربردنی هەژمارەکەت، باوەڕنامەی چوونەژوورەوەت لەگەڵ کەسدا هاوبەش مەکە.

دەتوانیت زانیاری زیاتر لە لاپەڕەی ئامۆژگارییەکانی ئاسایشی هەژمارەکەتدا بدۆزیتەوە.

 

چۆن هەژمارەکان بەکاردەبرێن؟ 


ئەگەر ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خۆتت بە بەرنامە یان ماڵپەڕێکی لایەنی سێیەمی زیانبەخش سپاردبێت، ئەگەر هەژماری X بەهۆی وشەی نهێنی بەرگەنەگرەوە لاواز بێت، ئەگەر ڤایرۆس یان بەرنامە زیانبەخشەکانی کۆمپیوتەرەکەت وشەی نهێنی کۆدەکەنەوە، یان ئەگەر تۆ لەسەر X بەکاربراوی، ڕەنگە هەژمارەکان بەکارببرێن.

نوێکارییە چاوەڕواننەکراوەکان هەمیشە بەو واتە نییە کە هەژمارەکەت بەکاربراوە. جاروبار، بەرنامەیەکی لایەنی سێیەم دەتوانێت کەلێنكی هەبێت کە دەبێتە هۆی کردەیەکی چاوەڕواننەکراو. ئەگەر کردەیەکی سەیرت بینی، گۆڕینی وشەی نهێنی و/یان هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکان دەیوەستێنێت، چونکە بەرنامەکە چیتر دەستگەیشتنی بە هەژمارەکەت ناگات.

باشتر وایە بە زووترین کات کاردانەوە بنوێنیت ئەگەر نوێکارییەک لە هەژمارەکەتدا دەرکەوت کە تۆ بڵاوتنەکردووەتەوە یان پەسەندت نەکردووە. 

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە