چۆنێتی بەکارهێنانی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری

ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری چینێکی زیادەی ئاسایشە بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت. لەبری ئەوەی تەنها وشەی نهێنی دابنێیت بۆ چوونەژوورەوە، هەروەها کۆدێك داخڵ دەکەیت یان کلیلی ئاسایش بەکاردەهێنیت. ئەم هەنگاوە زیادەیە یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تۆ و تەنها تۆ دەتوانیت بچیتە ناو ئەکاونتەکەتەوە.  لە کاتی ناو تۆمارکردندا، ئێمە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە ناونیشانی ئیمەیڵێکی پشتڕاستکراوەت هەیە کە پەیوەندی بە ئەکاونتەکەتەوە هەیە. بەم شێوەیە دەتوانین ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بۆ شتەکانی وەك پەیوەندیکردن لەگەڵت بەکاربهێنین بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەت بە پارێزراوی بمێنێتەوە.

دوای ئەوەی ئەم تایبەتمەندییە چالاك دەکەیت، پێویستت بە وشەی نهێنی خۆت دەبێت، لەگەڵ شێوازێکی چوونەژوورەوەی لاوەکی –– یان کۆدێك، پشتڕاستکردنەوەی چوونەژوورەوە لە ڕێگەی ئەپێکەوە، یان کلیلی ئاسایشی فیزیکی بۆ چوونەژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت. 

چۆنێتی پشتڕاستکردنەوەی چوونەژوورەوەت
بۆ iOS:
Step 1

بۆ مینۆی سەرەکی، کرتە بکە لەسەر ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندێتییەکان.

Step 2

کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت.

Step 3

کرتە بکە لەسەرپاراستن.

Step 4

کرتە بکە لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.

Step 5

سێ شێواز هەیە کە دەتوانیت هەڵیبژێریت: تێکستی نامەکان، بەرنامەی ئۆسەنتیکەیشن، یاخود کلیلی پاراستن.

Step 6

کاتێك ناوت تۆمار کرد، کاتێک دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت، داوات لێدەکرێت ئەو شێوازەی دوو فاکتەری ڕەسەنایەتی کە لە کاتی چوونەژوورەوەی پێشووتدا بەکاری هێنایت، لەگەڵ وشەی نهێنی خۆت دابین بکەیت. هەروەها بژاردەی هەڵبژاردنی شێوازێکی جیاوازی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەبینیت ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت، تەنها پەنجە بنێ بە ئامۆژگارییەکە بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی جیاواز. بۆ تەواوکردنی چوونە ژوورەوە ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی نامەی کورتەوە لە iOS:
Step 1

کرتە لە چێك بۆکسەکان بکە لە تەنیشت  تێکستی نامەکە.

Step 2

ڕێنماییەکانی تێڕوانینێکی گشتی بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بە دەستپێکردن

Step 3

ووشەی نهێنییەکەت بنوسە، دواتر کرتە بکە لەسەر پشتڕاستکردنەوە.

Step 4

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان پەنجە بنێ دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، کۆدەکە لە پرۆمپتەکەدا دابنێ، پاشان پەنجە بنێ پشتڕاستکردنەوە.

تێبینی: ئەگەر پێشتر ژمارەیەکی تەلەفۆنت نییە کە پەیوەندی بە ئەکاونتەکەتەوە هەبێت، ئێمە داوات لێدەکەین داخڵی بکەیت. سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت هەڵبژێریت کە ئەو بژاردەیە هەڵببژێریت بۆ ئەوەی ڕێگە بە پەیوەندییە هەبووەکانت بدەیت لە تویتەردا بتدۆزنەوە. 

Step 5

ئێستا داوات لێدەکەین ئەو کۆدەی پشتڕاستکردنەوە دابنێیت کە لە ڕێگەی نامەی کورتەوە بۆت ناردووە. کۆدەکە بنووسە یان لێی بنێ، شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت کە کۆدی پاشەکەوتی تێدایە. پێشنیار دەکەین کە وێنەیەکی شاشەی کۆدەکە هەڵبگریت لە ئەگەری ئەوەی پێویستت پێی بێت بۆ بەکارهێنانی لە داهاتوودا. ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکەت ئەگەر مۆبایلەکەت لەدەستدا یان ژمارەی تەلەفۆنەکەت گۆڕی.

Step 6

کرتە بکە لەسەر تێگەشتم کاتێ لەگەڵ ئەم سکرینە تەواو بوویت.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەپی ڕەسەنایەتی لە iOS:
Step 1

کرتە بکە لە بۆکسی تەنیشتی بەرنامەی ئۆسەنتیکەیشن.

Step 2

ڕێنماییەکانی تێڕوانینێکی گشتی بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بە دەستپێکردن.

Step 3

ئەگەر داوای لێکرا وشەی نهێنی خۆت دابنێ و پەنجە بنێ بە پشتڕاستکردنەوە

Step 4

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان پەنجە بنێ دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، کۆدەکە لە پرۆمپتەکەدا دابنێ، پاشان پەنجە بنێ پشتڕاستکردنەوە.

Step 5

ئێستا داوات لێدەکرێت   ئەپەکە بەستنەوە  بە ئەکاونتی تویتەرەکەتەوە. (ئەگەر پێشتر ئەپێکت لەسەر ئامێرەکەت دانەناوە، پێویستە یەکێکیان دابەزێنیت. دەتوانیت هەر ئەپێکی ڕەسەنایەتی وشەی نهێنی یەك جار (TOTP) لەسەر بنەمای کات بەکاربهێنیت وەک Google Authenticator، Authy، Duo Mobile، 1Password و هتد)

Step 6

دوای ئەوەی کۆدی QR سکان دەکەیت، پەنجە بنێ بەدواتر.

Step 7

ئەو کۆدە دابنێ کە لەلایەن ئەپی ڕەسەنایەتیەکەتەوە دروستکراوە، پاشان پەنجە بنێ بە پشتڕاستکردنەوە.

Step 8

شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت. کرتە بکە لەسەر تێگەشتمبۆ تەواوکردنی دامەزراندنەکە.

ئێستا لە ڕێگەی ئەپی ڕەسەنایەتی خۆتەوە دەتوانیت کۆدەکان ببینیت و بەکاریان بهێنیت بۆ چوونەژوورەوە بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی کلیلی Security لە iOS دا:
Step 1

کرتە بکە لەسەر  کلیلی پاراستن

Step 2

کاتێك داوای لێدەکرێت وشەی نهێنی خۆت بنووسە.

Step 3

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان پەنجە بنێ دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، کۆدەکە لە پرۆمپتەکەدا دابنێ، پاشان پەنجە بنێ پشتڕاستکردنەوە.

Step 4

تێڕوانینەکە بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بەدەستپێکردن.

Step 5

دەتوانیت یان کلیل(ەکان) بخەیتە ناو دەرچەی USB ی ئامێری مۆبایلەکەتەوە، یان لە ڕێگەی بلوتوز یان NFCەوە هاوکاتی بکەیت. کاتێك داخڵکرا، دەست لە دوگمەی سەر کلیلەکەت بدە. 

Step 6

بۆ تەواوکردنی ڕێکخستنەکە ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.

Step 7

کاتێك تەواو بوویت، کلیل(ەکانی) ئاسایشت لە بەشی بەڕێوەبردنی کلیلی ئاسایش لە ژێر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەردەکەون لەوێشەوە دەتوانیت ناوی کلیلی ئاسایشت بگۆڕیت یان بیسڕیتەوە، و کلیلی ئاسایشی زیادە بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکەیت لە هەر کاتێکدا. 

تێبینی:ئەگەر کلیلی پاراستن زیاد بکەیت بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری زیادە، ئێمە چیتر پێویستمان بە بەکارهێنانی ڕێگەیەکی تری پاشەکەوت نییە بۆ پاراستنی زیاتر. دەتوانرێت کلیلی ئاسایش وەک تاکە شێوازی ڕەسەنایەتیت بەکاربهێنرێت، بەبێ ئەوەی هیچ شێوازێکی تر چالاك بکرێت.

 

ئەگەر پێش 21ی ئازاری 2016 ناوت لە پشتڕاستکردنەوەی چوونەژوورەوە ناوت تۆمار کردووە:

کاتێك دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com یان لە ئامێرێکی تردا بە بەکارهێنانی تویتەر بۆ iOS، تویتەر بۆ ئەندرۆید، یان mobile.twitter.com، لەوانەیە ئاگادارکردنەوەیەکی پاڵنەر بۆ مۆبایلەکەت بنێردرێت. بۆ پەسەندکردنی داواکاری چوونەژوورەوە ئاگادارکردنەوەی پاڵنەرەکە بکەرەوە. کاتێك پەسەندت کرد، دەستبەجێ دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com.

هەروەها دەتوانیت کۆدی چوونەژوورەوە لە ڕێگەی کورتە نامەوە وەربگریت. دەتوانیت بەشداری بکەیت لەم کارەدا بە کرتەکردن لەسەر داوای کۆدێك کە لە ڕێگەی نامەی کورتەوە بۆ مۆبایلەکەت دەنێردرێت کاتێك دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com.
 

تێبینی هەروەها دەتوانیت لە ناو ئەپەکەوە داواکارییەکانی چوونەژوورەوەت پەسەند بکەیت یان ڕەت بکەیتەوە بە پەنجەدان ئاسایش، پاشان پەنجە بنێ بە Login  Requests. بۆ نوێبوونەوە بۆ داواکاری نوێ لە لیستەکەدا بکێشە بۆ خوارەوە. داواکارییەکان لەم شاشەیەدا دەردەکەون تەنانەت ئەگەر ئاگادارکردنەوەی پاڵنەریشت پێ نەگەیشتبێت.

چۆنێتی کوژاندنەوەی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری لە iOS:
Step 1

بۆ مینۆی سەرەکی، کرتە بکە  لەسەر ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندێتییەکان.

Step 2

کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت.

Step 3

کرتە بکە لەسەرپاراستن.

Step 4

کرتە بکە لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.

Step 5

بۆ کوژاندنەوەی، پەنجە بنێ بە سڵاید لە تەنیشت شێوازی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری هەڵبژێردراوی خۆت.

Step 6

کرتە بکە لەسەر  کوژاندنەوە دوو جار بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەڵبژاردنەکەت.

بۆ ئەندرۆید:
Step 1

لە مینیوی سەرەوەدا، یان ئایکۆنی مینیوی گەڕان دەبینیت  یاخود ئایکۆنی پڕۆفایلەکەت. هەر ئایکۆنێکت هەیە پەنجە بنێ و ڕێکخستنەکان و نهێنی هەڵبژێرە.

Step 2

کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت..

Step 3

کرتە بکە لەسەرپاراستن.

Step 4

کرتە بکە لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.

Step 5

سێ شێواز هەیە کە دەتوانیت هەڵیبژێریت: تێکستی نامەکان، بەرنامەی ئۆسەنتیکەیشن، یاخود کلیلی پاراستن.

Step 6

کاتێك ناوت تۆمار کرد، کاتێک دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت، داوات لێدەکرێت ئەو شێوازەی دوو فاکتەری ڕەسەنایەتی کە لە کاتی چوونەژوورەوەی پێشووتدا بەکاری هێنایت، لەگەڵ وشەی نهێنی خۆت دابین بکەیت. هەروەها بژاردەی هەڵبژاردنی شێوازێکی جیاوازی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەبینیت ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت، تەنها پەنجە بنێ بە ئامۆژگارییەکە بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی جیاواز. بۆ تەواوکردنی چوونە ژوورەوە ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی نامەی کورتەوە لەسەر ئەندرۆید:
Step 1

سەح بدە لە بۆکسی تەنیشت تێکستی نامەکە.

Step 2

ڕێنماییەکانی تێڕوانینێکی گشتی بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ دواتر

Step 3

ووشەی نهێنییەکەت بنوسە، دواتر کرتە بکە لەسەر پشتڕاستکردنەوە.

Step 4

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان پەنجە بنێ دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، کۆدەکە لە پرۆمپتەکەدا دابنێ، پاشان پەنجە بنێ پشتڕاستکردنەوە.

تێبینی: ئەگەر پێشتر ژمارەیەکی تەلەفۆنت نییە کە پەیوەندی بە ئەکاونتەکەتەوە هەبێت، ئێمە داوات لێدەکەین داخڵی بکەیت. سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت هەڵبژێریت کە ئەو بژاردەیە هەڵببژێریت بۆ ئەوەی ڕێگە بە پەیوەندییە هەبووەکانت بدەیت لە تویتەردا بتدۆزنەوە. 

Step 5

ئێستا داوات لێدەکەین ئەو کۆدەی پشتڕاستکردنەوە دابنێیت کە لە ڕێگەی نامەی کورتەوە بۆت ناردووە. کۆدەکە بنووسە یان لێی بنێ، شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت کە کۆدی پاشەکەوتی تێدایە. پێشنیار دەکەین کە وێنەیەکی شاشەی کۆدەکە هەڵبگریت لە ئەگەری ئەوەی پێویستت پێی بێت بۆ بەکارهێنانی لە داهاتوودا. ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکەت ئەگەر مۆبایلەکەت لەدەستدا یان ژمارەی تەلەفۆنەکەت گۆڕی.

Step 6

کرتە بکە لەسەرتێگەشتمکاتێ لەگەڵ ئەم سکرینە تەواو بوویت.

ئێستا، کاتێک دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com، تویتەر بۆ ئەندرۆید، یان mobile.twitter.com، کۆدێکی شەش ژمارەیی دەنێردرێت بۆ مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی لە کاتی چوونەژوورەوە بەکاری بهێنیت.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەپی ڕەسەنایەتی لە ئەندرۆید:
Step 1

کرتە بکە لە چێكبۆکسی تەنیشتی بەرنامەی ئۆسەنتیکەیشن.

Step 2

ڕێنماییەکانی تێڕوانینێکی گشتی بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بە دەستپێکردن.

Step 3

ئەگەر داوای لێکرا وشەی نهێنی خۆت دابنێ و پەنجە بنێ بە پشتڕاستکردنەوە

Step 4

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان پەنجە بنێ دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، کۆدەکە لە پرۆمپتەکەدا دابنێ، پاشان پەنجە بنێ پشتڕاستکردنەوە.

Step 5

ئێستا داوات لێدەکرێت   ئەپەکە بەستنەوە  بە ئەکاونتی تویتەرەکەتەوە. (ئەگەر پێشتر ئەپێکت لەسەر ئامێرەکەت دانەناوە، پێویستە یەکێکیان دابەزێنیت. دەتوانیت هەر ئەپێکی ڕەسەنایەتی وشەی نهێنی یەك جار (TOTP) لەسەر بنەمای کات بەکاربهێنیت وەک Google Authenticator، Authy، Duo Mobile، 1Password و هتد)

Step 6

دوای ئەوەی کۆدی QR سکان دەکەیت، پەنجە بنێ بەدواتر.

Step 7

ئەو کۆدە دابنێ کە لەلایەن ئەپی ڕەسەنایەتیەکەتەوە دروستکراوە، پاشان پەنجە بنێ بە پشتڕاستکردنەوە.

Step 8

شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت. کرتە بکە لەسەر تێگەشتمبۆ تەواوکردنی دامەزراندنەکە.

ئێستا لە ڕێگەی ئەپی ڕەسەنایەتی خۆتەوە دەتوانیت کۆدەکان ببینیت و بەکاریان بهێنیت بۆ چوونەژوورەوە بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت. 

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی کلیلی Security لە ئەندرۆید دا:
Step 1

کرتە بکە لەسەر کلیلی پاراستن

Step 2

کاتێك داوای لێدەکرێت وشەی نهێنی خۆت بنووسە.

Step 3

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان پەنجە بنێ دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، کۆدەکە لە پرۆمپتەکەدا دابنێ، پاشان پەنجە بنێ پشتڕاستکردنەوە.

Step 4

تێڕوانینەکە بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بەدەستپێکردن.

Step 5

دەتوانیت یان کلیل(ەکان) بخەیتە ناو دەرچەی USB ی ئامێری مۆبایلەکەتەوە، یان لە ڕێگەی بلوتوز یان NFCەوە هاوکاتی بکەیت. کاتێك داخڵکرا، دەست لە دوگمەی سەر کلیلەکەت بدە. 

Step 6

بۆ تەواوکردنی ڕێکخستنەکە ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.

Step 7

کاتێك تەواو بوویت، کلیل(ەکانی) ئاسایشت لە بەشی بەڕێوەبردنی کلیلی ئاسایش لە ژێر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەردەکەون لەوێشەوە دەتوانیت ناوی کلیلی ئاسایشت بگۆڕیت یان بیسڕیتەوە، و کلیلی ئاسایشی زیادە بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکەیت لە هەر کاتێکدا 

تێبینی: ئەگەر کلیلی پاراستن زیاد بکەیت بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری زیادە، ئێمە چیتر پێویستمان بە بەکارهێنانی ڕێگەیەکی تری پاشەکەوت نییە بۆ پاراستنی زیاتر. دەتوانرێت کلیلی ئاسایش وەک تاکە شێوازی ڕەسەنایەتیت بەکاربهێنرێت، بەبێ ئەوەی هیچ شێوازێکی تر چالاك بکرێت.

 

ئەگەر پێش 21ی ئازاری 2016 ناوت تۆمار کردووە لە ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری

کاتێك دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com یان لە ئامێرێکی تردا بە بەکارهێنانی تویتەر بۆ iOS، تویتەر بۆ ئەندرۆید، یان mobile.twitter.com، لەوانەیە ئاگادارکردنەوەیەکی پاڵنەر بۆ مۆبایلەکەت بنێردرێت. بۆ پەسەندکردنی داواکاری چوونەژوورەوە ئاگادارکردنەوەی پاڵنەرەکە بکەرەوە. کاتێك پەسەندت کرد، دەستبەجێ دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com.

هەروەها دەتوانیت کۆدی چوونەژوورەوە لە ڕێگەی نامەی کورتەوە وەربگریت. دەتوانیت بەشداری بکەیت لەم کارەدا بە کرتەکردن لەسەر داوای کۆدێك کە لە ڕێگەی نامەی کورتەوە بۆ مۆبایلەکەت دەنێردرێت کاتێك دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com.

تێبینیهەروەها دەتوانیت لە ناو ئەپەکەوە داواکارییەکانی چوونەژوورەوەت پەسەند بکەیت یان ڕەت بکەیتەوە بە پەنجەدان ئاسایش، پاشان پەنجە بنێ بە Login  Requests. بۆ نوێبوونەوە بۆ داواکاری نوێ لە لیستەکەدا بکێشە بۆ خوارەوە. داواکارییەکان لەم شاشەیەدا دەردەکەون تەنانەت ئەگەر ئاگادارکردنەوەی پاڵنەریشت پێ نەگەیشتبێت.

چۆنێتی کوژاندنەوەی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری لە ئەندرۆید دا:
Step 1

بۆ مینۆی سەرەکی، کرتە بکە  لەسەر ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندێتییەکان.

Step 2

کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت.

Step 3

کرتە بکە لەسەرپاراستن.

Step 4

کرتە بکە  لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.

Step 5

بۆ کوژاندنەوەی، پەنجە بنێ بە چێکبۆکس لە تەنیشت شێوازی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری هەڵبژێردراوی خۆت.

Step 6

کرتە بکە لەسەر  کوژاندنەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەڵبژاردنەکەت.

بۆ دیسكتۆپ:
Step 1

لە لای مینۆکەوە، کرتە بکە لەسەرزیاتر بکە، دواتر کرتە بکە لەسەر ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندییەکان.

Step 2

کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت، و پاشان کلیک بکە لەسەر  پاراستن.

Step 3

کرتە بکە  لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.

Step 4

سێ شێواز هەیە کە دەتوانیت هەڵیبژێریت: تێکستی نامەکان، بەرنامەی ئۆسەنتیکەیشن، یاخود کلیلی پاراستن.

Step 5

کاتێك ناوت تۆمار کرد، کاتێک دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت، داوات لێدەکرێت ئەو شێوازەی دوو فاکتەری ڕەسەنایەتی کە لە کاتی چوونەژوورەوەی پێشووتدا بەکاری هێنایت، لەگەڵ وشەی نهێنی خۆت دابین بکەیت. هەروەها بژاردەی هەڵبژاردنی شێوازێکی جیاوازی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەبینیت ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت، تەنها پەنجە بنێ بە ئامۆژگارییەکە بۆ هەڵبژاردنی شێوازێکی جیاواز. بۆ تەواوکردنی چوونە ژوورەوە ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی نامەی کورتەوە لە ڕیزبەندییەکەوە:
Step 1

کرتە لە چێك بۆکس بکە لە تەنیشت تێکستی نامەکە.

Step 2

ڕێنماییەکانی تێڕوانینێکی گشتی بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێدواتر

Step 3

ووشەی نهێنییەکەت بنوسە، دواتر کرتە بکە لەسەر پشتڕاستکردنەوە.

Step 4

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان کلیك بکە لە دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، لە پرۆمپتەکەدا کۆدەکە دابنێ، پاشان کرتە لە پشتڕاستکردنەوە بکە.

تێبینی: ئەگەر پێشتر ژمارەیەکی تەلەفۆنت نییە کە پەیوەندی بە ئەکاونتەکەتەوە هەبێت، ئێمە داوات لێدەکەین داخڵی بکەیت. سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت هەڵبژێریت کە ئەو بژاردەیە هەڵببژێریت بۆ ئەوەی ڕێگە بە پەیوەندییە هەبووەکانت بدەیت لە تویتەردا بتدۆزنەوە. 

Step 5

ئێستا داوات لێدەکەین ئەو کۆدەی پشتڕاستکردنەوە دابنێیت کە لە ڕێگەی نامەی کورتەوە بۆت ناردووە. کۆدەکە بنووسە، شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت کە کۆدی پاشەکەوتی تێدایە. پێشنیار دەکەین کە وێنەیەکی شاشەی کۆدەکە هەڵبگریت لە ئەگەری ئەوەی پێویستت پێی بێت بۆ بەکارهێنانی لە داهاتوودا. ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکەت ئەگەر مۆبایلەکەت لەدەستدا یان ژمارەی تەلەفۆنەکەت گۆڕی.

Step 6

کلیك بکە لەسەرتێگەشتمکاتێ لەگەڵ ئەم سکرینە تەواو بوویت.

ئێستا، کاتێك دەچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت لە twitter.com، تویتەر بۆ ئەندرۆید، یان mobile.twitter.com، کۆدێکی شەش ژمارەیی دەنێردرێت بۆ مۆبایلەکەت بۆ ئەوەی لە کاتی چوونەژوورەوە بەکاری بهێنیت.

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەپی ڕەسەنایەتی لە دیسكتۆپەوە:
Step 1

کلیك بکە لە چێكبۆکسی تەنیشتی بەرنامەی ئۆسەنتیکەیشن.

Step 2

ڕێنماییەکانی تێڕوانینێکی گشتی بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنێ بەدەستپێکردن.

Step 3

ئەگەر داوای لێکرا وشەی نهێنی خۆت دابنێ و کرتە بکە لەسەر پشتڕاستکردنەوە

Step 4

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان کلیك بکە لە دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، لە پرۆمپتەکەدا کۆدەکە دابنێ، پاشان کرتە لە پشتڕاستکردنەوە بکە.

Step 5

داوات لێدەکرێت ئەپی ڕەسەنایەتیت بە ئەکاونتی تویتەرەکەتەوە ببەستیتەوە بە سکانکردنی کۆدی QR.(ئەگەر پێشتر ئەپێکت لەسەر ئامێرەکەت دانەناوە، پێویستە یەکێکیان دابەزێنیت. دەتوانیت هەر ئەپێکی ڕەسەنایەتی وشەی نهێنی یەك جار (TOTP) لەسەر بنەمای کات بەکاربهێنیت وەک Google Authenticator، Authy، Duo Mobile، 1Password و هتد)

Step 6

دوای ئەوەی کۆدی QR سکان دەکەیت، کرتە بکە لەدواتر.

Step 7

ئەو کۆدە دابنێ کە لەلایەن ئەپی ڕەسەنایەتیەکەتەوە دروستکراوە، پاشان کرتە بکە لە پشتڕاستکردنەوە.

Step 8

شاشەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبینیت. کلیك بکە لە تێگەشتم بۆ تەواوکردنی دامەزراندنەکە.

ئێستا لە ڕێگەی ئەپی ڕەسەنایەتی خۆتەوە دەتوانیت کۆدەکان ببینیت و بەکاریان بهێنیت بۆ چوونەژوورەوە بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت. 

بۆ ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی کلیلی ئاسایش لە سەر مێزێکەوە:
Step 1

کرتە بکەلەسەر کلیلی پاراستن

Step 2

کاتێك داوای لێدەکرێت وشەی نهێنی خۆت بنووسە.

Step 3

ئەگەر تا ئێستا نەتکردووە، ئێمە داوات لێدەکەین ئیمەیڵێك بۆ ئەکاونتی تویتەرەکەت پشتڕاست بکەیتەوە: ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە، پاشان کلیك بکە لە دواتر. پاشان ئێمە کۆدێکی پشتڕاستکردنەوەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە. گەڕانەوە بۆ ناو ئەکاونتی تویتەرەکەت، لە پرۆمپتەکەدا کۆدەکە دابنێ، پاشان کرتە لە پشتڕاستکردنەوە بکە.

Step 4

تێڕوانینەکە بخوێنەرەوە، پاشان کرتە بکە لەسەردەستپێکردن.

Step 5

دەتوانیت یان کلیلەکە بخەیتە ناو دەرچەی USB ی کۆمپیوتەرەکەتەوە، یان لە ڕێگەی بلوتوز یان NFC ی کۆمپیوتەرەکەتەوە هاوکاتی بکەیت. کاتێك داخڵکرا، دەست لە دوگمەی سەر کلیلەکەت بدە. 

Step 6

بۆ تەواوکردنی ڕێکخستنەکە ڕێنماییەکانی سەر شاشەکە جێبەجێ بکە.

Step 7

کاتێك تەواو بوویت، کلیل(ەکانی) ئاسایشت لە بەشی بەڕێوەبردنی کلیلی ئاسایش لە ژێر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەردەکەون لەوێشەوە دەتوانیت ناوی کلیلی ئاسایشت بگۆڕیت یان بیسڕیتەوە، و کلیلی ئاسایشی زیادە بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکەیت لە هەر کاتێکدا

پێویستە نوێترین وەشانی وێبگەڕێکی پشتگیریکراو وەك Chrome، Edge، Firefox، Opera، یان Safari بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بە کلیلی ئاسایش زیاد بکەیت یان بچیتە ژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت.

تێبینی:  ئەگەر کلیلی پاراستن زیاد بکەیت بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری زیادە، ئێمە چیتر پێویستمان بە بەکارهێنانی ڕێگەیەکی تری پاشەکەوت نییە بۆ پاراستنی زیاتر. دەتوانرێت کلیلی ئاسایش وەک تاکە شێوازی ڕەسەنایەتیت بەکاربهێنرێت، بەبێ ئەوەی هیچ شێوازێکی تر چالاك بکرێت.

چۆنێتی کوژاندنەوەی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری لە دیسکتۆپەکەتەوە:
Step 1

لە لای مینۆکەوە، کرتە بکە لەسەر زیاتر بکە، دواتر کرتە بکە لەسەر  ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندییەکان.

Step 2

کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت، و پاشان کلیک بکە لەسەر  پاراستن.

Step 3

کرتە بکە  لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.

Step 4

بۆ کوژاندنەوەی بۆکسەکەی تەنیشت شێوازی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری هەڵبژێردراوی خۆت هەڵبژێرە.


ووشەی نهێنی کاتی
 

دوای ئەوەی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری بۆ ئەکاونتەکەت چالاك دەکەیت، پێویستە وشەی نهێنی کاتی بەکاربهێنیت بۆ چوونە ژوورەوە بۆ تویتەر لەسەر ئامێرەکان یان بەرنامەکانی تر کە پێویستە وشەی نهێنی تویتەرەکەت دابنێیت؛ناتوانیت بە بەکارهێنانی ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی ئاسایی خۆت بچیتە ژوورەوە. ئەگەر بزانین پێویستت بە وشەی نهێنی کاتی دەبێت بۆ چوونە ژوورەوە، ئێمە لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە بۆ مۆبایلەکەت دەنێرین. یان دەتوانیت وشەی نهێنی کاتی خۆت دروست بکەیت. 

چۆنێتی دروستکردنی وشەی نهێنی کاتی بۆ ماڵپەڕی twitter.com

دوای ئەوەی ناوت تۆمار کرد لە ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەتوانیت وشەی نهێنی کاتی بۆ X.com لە ئەپی X for iOS ـەکەتەوە دروست بکەیت بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە: 

  1. بۆ مینۆی سەرەکی، کرتە بکە  لەسەر ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندێتییەکان
  2. کرتە بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت.
  3. کرتە بکە   لەسەر پاراستن.
  4. کرتە بکە  لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.
  5. لەژێر شێوازی زیاتر، کرتە بکە لەسەر ووشەی نهێنی کاتی.

تێبینی: وشەی نهێنی کاتی دوای یەك کاتژمێر بەسەر دەچێت. بۆ چوونە ژوورەوە بۆ تویتەر بۆ ئای ئۆ ئێس یان تویتەر بۆ ئەندرۆید، یان mobile.X.com پێویستت بە وشەی نهێنی کاتی نییە.

دوای ئەوەی ناوت تۆمار کرد لە ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری دەتوانیت وشەی نهێنی کاتی بۆ X.com لە دیسکتۆپێکەوە دروست بکەیت بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە: 

  1. کرتە بکە لەسەر زیاتر لە مینیۆی سەرەکییەوە.
  2. کرتە بکە لەسەر ڕێکخستنەکان و تایبەتمەندێتییەکان.
  3. کلیك بکە لەسەر ئاسایش و دەستگەیشتن بە ئەکاونت.
  4. کرتە بکە لەسەر  پاراستن.
  5. کرتە بکە لەسەر ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری.
  6. لەژێر شێوازی زیاتر، کرتە بکە لەسەرووشەی نهێنی کاتی.

تێبینی: وشەی نهێنی کاتی دوای یەك کاتژمێر بەسەر دەچێت. بۆ چوونە ژوورەوە بۆ تویتەر بۆ ئای ئۆ ئێس یان تویتەر بۆ ئەندرۆید، یان mobile.X.com پێویستت بە وشەی نهێنی کاتی نییە.

ئەم بابەتە هاوبەشی پێبکە