چۆنیەتی ناچالاككردنی ئەكاونتەكەت

پشوویەك لە X کەت وەردەگریت؟ ئێمە تێدەگەین. هەندێك جار باشە هەنگاوێك بچیتە دواوە لە هەموو ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن. یان ئەگەر بەدوای پشوویەکی هەمیشەییدا دەگەڕێیت، ئێمەش دەتوانین یارمەتیت بدەین. ڕێنماییە هەنگاو بە هەنگاوەکانمان جێبەجێ بکە بۆ چۆنیەتی ناچالاكکردن یاخود سڕینەوەی ئەکاونتی X کەت.

تێبینی:ئەگەر تۆ کێشەیەکی هەژمارەکەت هەیە (بۆ نمونە  ونبونی تویت، ژماردنی فۆڵۆوەر یان فۆڵۆوەری هەڵە،  پەیامی ڕاستەوخۆی گوماناوی یاخود سازشی ئەگەری ئەکاونتەکەت)، ناچالاكکردن و چالاککردنەوەی ئەکاونتەکەت چارەسەری ناکات. تکایە سەردانی بابەتەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانمان بکە یان پەیوەندی بە پشتگیری X وە بکە.

 

جیاوازی نێوان ناچالاککردن و سڕینەوەی هەژماری Twitter کەت

ناچالاككردنی هەژماری Twitter کەت یەكەم هەنگاوە بۆ سڕینەوەی هەمیشەیی ئەكاونتەكەت. ناچالاككردن بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دەخایەنێت. ئەگەر لە ماوەی 30 ڕۆژی ناچالاكکردنەکەدا نەگەیتە ئەکاونتەکەت، ئەکاونتەکەت دەسڕدرێتەوە و ناوی بەکارهێنەرەکەت چیتر پەیوەندی بە ئەکاونتەکەتەوە نامێنێت.
 

 

ناچالاککردنی هەژماری Twitter کەت

ناچالاكکردن دەست دەکات بە پرۆسەی سڕینەوەی هەمیشەیی ئەکاونتی Twitter کەت. ئەم هەنگاوە پەنجەرەیەکی 30 ڕۆژە دەستپێدەکات کە مەجالت پێدەدات بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا دەتەوێت  ئەکاونتەکەت چالاك بکەیتەوە یان نا.

ناچالاكکردنی ئەکاونتی Twitter کەت واتە ناوی بەکارهێنەرەکەت (یان "دەستە") و پڕۆفایلی گشتی لە twitter.com، Twitter بۆ iOS یان Twitter بۆ Android ناتوانرێت ببینرێت. 
 

 

سڕینەوەی هەژماری Twitter کەت

دوای پەنجەرەی ناچالاكکردنی 30 ڕۆژەکەت، ئەکاونتی Twitter کەت بۆ هەمیشە دەسڕێتەوە. کاتێك لە ماوەی پەنجەرەی 30 ڕۆژەکەدا ناچیتە ناو ئەکاونتەکەتەوە، ئەوەمان پێدەدات کە دەتەوێت ئەکاونتی Twitter کەت بۆ هەمیشە بسڕیتەوە. کاتێك ئەکاونتەکەت سڕایەوە، ئەکاونتەکەت لە سیستەمەکانماندا بەردەست نامێنێت. ناتوانیت ئەکاونتی پێشووت چالاك بکەیتەوە و دەستت ناگات بە هیچ تویتێکی کۆن.

کاتێك ئەکاونتەکەت دەسڕێتەوە دوای پەنجەرەی ناچالاكکردنی ٣٠ ڕۆژە، ناوی بەکارهێنەرەکەت بەردەست دەبێت بۆ تۆمارکردن لەلایەن ئەکاونتەکانی تری Twitter وە.

 

سەرەکیترین شتەکان کە پێویستە بزانیت پێش ناچالاكکردنی ئەکاونتەکەت

لێرەدا چەند شتێك دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن ئەگەر بڕیارت داوە ئەکاونتی Twitter کەت ناچالاك بکەیت یان بسڕیتەوە:

  • سڕینەوەی ئەکاونتی Twitter کەت زانیارییەکانت لە بزوێنەری گەڕانی وەك گووگڵ یان بینگ ناسڕێتەوە چونکە Twitter کۆنترۆڵی ئەو سایتانە ناکات. هەنگاو هەیە دەتوانیت بیگریتەبەر ئەگەر پەیوەندی بە بزوێنەری گەڕانەوە بکەیت.
  • کاتێك ئەکاونتی twitter کەت ناچالاك دەکەیت، باسی ناوی بەکارهێنەری ئەکاونتەکەت لە تویتەکانی ئەوانی تردا هەر بوونی دەبێت. هەرچەندە چیتر لینکی پڕۆفایلی تۆ ناکات چونکە پڕۆفایلی تۆ چیتر بەردەست نابێت. ئەگەر دەتەوێت بەپێی یاساکانی Twitter پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکەکەدا بکرێت، دەتوانیت لێرە بلیتێك تۆمار بکەیت.
  • پێویست ناکات ئەکاونتەکەت بسڕیتەوە بۆ گۆڕینی ناوی بەکارهێنەر یان ئیمەیڵی پەیوەست بە ئەکاونتی Twitter کەت. بڕۆ بۆ زانیارییەکانی ئەکاونت بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا ئەو شتە نوێ بکەیتەوە.
  • چوونە ژوورەوە بۆ ناو ئەکاونتەکەت لە ماوەی پەنجەرەی ناچالاكکردنی 30 ڕۆژەدا بە ئاسانی ئەکاونتەکەت دەگەڕێنێتەوە.
  • ئەگەر دەتەوێت زانیارییەکانی Twitter کەت دابەزێنیت، پێویستە پێش ئەوەی ئەکاونتەکەت ناچالاك بکەیت، داوای بکەیت. ناچالاكکردنی ئەکاونتەکەت داتای سیستەمەکانی Twitter کەت لانابات.
  • ڕەنگە Twitter هەندێك زانیاری لەسەر ئەکاونتی ناچالاكکراوەکەت بهێڵێتەوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی پلاتفۆرمەکەی و ئەو کەسانەی کە Twitter بەکاردەهێنن. زانیاری زیاتر لێرەدا دەست دەکەوێت.
     

ئەگەر کێشەت هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەکاونتی Twitter کەت، پێش ئەوەی هەڵبژێریت بۆ سڕینەوەی ئەکاونتی Twitter کەت، ئەم ئامۆژگاریانە ببینە بۆ بەڕێوەبردنی کێشە باوەکان.

 
چۆنیەتی ناچالاككردنی ئەكاونتەكەت
Step 1

پەنجە بنێ بە ئایکۆنی مینیوی گەڕان ، پاشان پەنجە بنێ بە ڕێکخستنەکان و نهێنی.

Step 2

پەنجەبنێ بە ئەکاونتەکەت ، پاشان پەنجە بنێ بە ناچالاكکردنی ئەکاونتەکەت.

Step 3

زانیارییەکانی ناچالاكکردنی ئەکاونتەکە بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنی بەناچالاککردن.  

Step 4

کاتێك داوات لێدەکرێت وشەی نهێنی خۆت دابنێ و پەنجە بنێ بەناچالاکبوون.

Step 5

پشتڕاستی بکەرەوە کە دەتەوێت بەردەوام بیت بە کرتەکردن لەسەر بەڵێ، ناچالاك.

Step 1

لە مینیوی سەرەوەدا، یان ئایکۆنی مینیوی گەڕان دەبینیت  یاخود ئایکۆنی پڕۆفایلەکەت. هەر ئایکۆنێکت هەیە پەنجە بنێ، پاشان پەنجە بنێ بە ڕێکخستنەکان و نهێنی.

Step 2

پەنجەبنێ بە هەژمار، پاشان پەنجە بنێ بە ناچالاكکردنی ئەکاونتەکەت.

Step 3

زانیارییەکانی ناچالاكکردنی ئەکاونتەکە بخوێنەرەوە، پاشان پەنجە بنی بەناچالاککردن.  

Step 4

کاتێك داوات لێدەکرێت وشەی نهێنی خۆت دابنێ و پەنجە بنێ بەناچالاکبوون.

Step 5

پشتڕاستی بکەرەوە کە دەتەوێت بەردەوام بیت بە کرتەکردن لەسەر بەڵێ، ناچالاك.

Step 1

لە مینیوی دابەزینەکەدا کلیك لەسەر  ئایکۆنی Moreبکە و پاشان لە مینیوی دابەزینەکەدا کلیك لەسەر  Settings and privacy  بکە.

Step 2

دیاریکردنیهەژمارەکەت، دواتر کرتە بکە لەسەر ناچالاککردنی هەژمارەکەت.

Step 3

زانیارییەکانی ناچالاكکردنی ئەکاونتەکە بخوێنەرەوە، پاشان کرتە بکە لەسەر  ناچالاککردن

Step 4

ووشەی نهێنییەکەت داخڵ بکە کاتێك کە داوات لێکرا و ئەوە پشتڕاست بکەرەوە تۆ دەتەوێت بەردەوامبیت بە کرتەکردن لەسەر ناچالاککردنی  هەژمار لە خوارەوە.


ئەگەر بۆت دەرکەوت کە X ت لەدەست داوە و کەمتر لە 30 ڕۆژە، تەنها بچۆرە ژوورەوە و ئەم هەنگاوانە  پەیڕەو بکە بۆ چالاککردنەوەی ئەکاونتەکەت.
 

 

بەشداریکردن و ناچالاكکردنی ئەکاونت 

ناچالاكکردنی ئەکاونتی X کەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەشداریکردنی تویتەر هەڵنەوەشێنێتەوە. ئەگەر هەر بەشدارییەکی پارەیی چالاکت هەبێت (بۆ نموونە X Blue، Super Follows) کە لە ڕێگەی ئەپی X وە کڕدراوە، ئەوا چالاک دەمێنێتەوە. دەتوانیت ئەم بەشداریکردنانە لە ڕێگەی ئەو پلاتفۆرمەوە بەڕێوەببەیت کە لە سەرەتادا بەشداریت تێدا کردووە. ئەو بەشدارییانەی لە X.com کڕدراون دوای ناچالاكکردنی ئەکاونتەکەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەڵدەوەشێنەوە.

چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی X بلو

چۆنیەتی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی Super Follows

 

پرسیار و وەڵامە باوەکانی ناچالاککردن

ئایا ناچالاكکردنی تویتەر نامە ڕاستەوخۆکانم دەسڕێتەوە؟

لە ماوەی 30 ڕۆژی ناچالاكکردندا، نامە ڕاستەوخۆکانت ناسڕدرێنەوە. کاتێك ماوەی ناچالاكکردنەکە کۆتایی دێت و ئەکاونتەکەت دەسڕدرێتەوە، ئەو نامە ڕاستەوخۆیانەی کە ناردووتە هەروەها دەسڕدرێنەوە.

ئەکاونتەکەمم ناچالاك کرد، بەڵام بۆچی بەردەوام چالاك دەبێتەوە؟

ئەگەر ڕێگەت  بە هەر ئەپێکی لایەنی سێیەم داوە  بۆ چوونە ناو ئەکاونتەکەتەوە، لەوانەیە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ئەپێکی ترەوە بچیتە ژوورەوە. لەبەر ئەوەی چوونە ژوورەوە بۆ Twitter بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەکاونتەکەت چالاک دەکاتەوە، دڵنیابە لە هەڵوەشاندنەوەی  دەستڕاگەیشتن بە ئەپی لایەنی سێیەم بۆ  ئەکاونتی Twitter کەت.

چی ئەگەر وشەی نهێنی خۆم نەبێت کاتێك هەوڵ دەدەم ناچالاك بکەم؟

ئەگەر لەبەردەستتدا نییە، یان نامەیەکت پێدەگات کە هەڵەیە، لەوانەیە پێویستت بە ڕێستکردنی وشەی نهێنی بێت. هەوڵدان بۆ داواکردنی ئیمەیڵێک بۆ ڕێستکردنی وشەی نهێنی.

من داوای ئیمەیڵی ڕێستکردنی وشەی نهێنیم کرد، بەڵام چی ئەگەر دەستم بگات بە ناونیشانی ئیمەیڵەکەم کە بۆ ڕێکخستنی ئەکاونتەکەم بەکاری هێناوە؟

ئەگەر دەستت بگات بە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت کە بەستراوەتەوە بە ئەکاونتی Twitter تەوە، پێویستە پەیوەندی بە پێشکەشکاری خزمەتگوزاری ئیمەیڵەکەتەوە بکەیت. یارمەتی وەربگرە  بۆ دەستگەیشتن بە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت. ناچالاككردن بریتییە لە كردارێك كە دەبێت لەلایەن خاوەن ئەژمێری پشتڕاستكراوەوە یان لەسەر داوای خاوەن ئەژمێری پشتڕاستكراوە ئەنجام بدرێت. مەگەر بتوانیت لە ناونیشانی ئیمەیڵی پشتڕاستکراوەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت (یان دەستت بگات بە ژمارەی مۆبایلە پشتڕاستکراوەکانی سەر ئەکاونتەکە)، ئێمە ناتوانین بەناوی تۆوە ئەکاونتەکە ناچالاك بکەین. ئەگەر لە ئەکاونتەکەتدا دەستت بگات بە ژمارەی مۆبایلە پشتڕاستکراوەتەوە، ئەوا دەتوانیت داوای  ڕێستکردنی وشەی نهێنی بکەیت.

چۆن ئەکاونتی قفڵکراو یان هەڵپەسێردراوەکەم ناچالاك بکەم؟

بۆ ناچالاكکردنی ئەکاونتی هەڵپەسێردراو یان قفڵکراوەکەت، تکایە داواکارییەك  لێرەپێشکەش بکە. هەروەها دەتوانرێت داواکارییەکان ئاراستەی ئەو پەیوەندیانە بکرێت کە لە ژێر بەشی "چۆن پەیوەندیمان پێوە بکەیت" لە سیاسەتی پاراستنی نهێنیمان.

هەروەها دەتوانیت یارمەتی وەربگریت  بۆ کردنەوەی قفڵی ئەکاونتەکەت. زانیاری زیاتر وەربگرە لەسەر  بەڕێوەبردنی ئەژمێری قفڵکراو یان هەڵپەسێردراوەکەت،  لەوانەش تۆمارکردنی تانەدان.

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە